پاریس خراپی لێقەوماوە؛ حەفت ئەستێرەی پێش یاریی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوون

کڤاراتسخێلیا و ڤیتینیاش تووشی پێکان بوون

خڤیچا کڤاراتسخێلیا
خڤیچا کڤاراتسخێلیا

چوار رۆژ پێش یارییەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا، حەفت یاریزانی پاریس سانجێرمان تووشی پێکان بوون و بەشداریکردنیان لە یاریی چوارشەممە مسۆگەر نییە.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، جگە لەوەی پێنج یاریزانی پاریس سانجێرمان پێکانیان هەیە، لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر ئوکسێر لە لیگ1 هەریەکە لە ڤیتینیا و خڤیچا کڤاراتسخێلیا تووشی پێکان بوون و نەیانتوانی یارییەکە تەواو بکەن. رادیۆی مۆنتی کارلۆ راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پشکنینی زیاتر بۆ ئەو دوو یاریزانە دەکرێت بۆ ئەوەی ئامادەبوونیان بۆ یاریی داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا یەکلایی بێتەوە.

 

جگە لەم دوو یاریزانە پێشتر پاریس سانجێرمان پێکانی هەریەکە لە عوسمان دێمبێلێ، دێزێرێ دۆوێ، جواو نێڤێس، فابیان رویز و ماکرینیۆسی راگەیاندبوو، ئەم پێنج ئەستێرەیەش بەهۆی پێکانەوە لە شازادەکانی پاریس دابڕاون و بە رێژەیەکی زۆر بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا بەردەست نابن.شەوی چوارشەممە کاتژمێر 10:00 بارسێلۆنا لە ئیسپانیا لە قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکات.

Fly Erbil Advertisment