ئەنجامی دەنگدانی باڵۆن دۆر بڵاوکرایەوە؛ رۆژنامەنووسەکەی عێراق دەنگی بە کێ داوە؟
رۆژنامەنووسی میسر دەنگی نۆیەمی خۆی بە یامال داوە

ئەنجامی دەنگی رۆژنامەنووسەکان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بڵاوکرایەوە، رۆژنامەنووسەکەی عێراق دەنگی یەکەمی خۆی بە دێمبێلێ داوە و یامالیشی لە پلەی شەشەم داناوە.
رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممە (27ـی سێپتێمبەری 2025) ئەنجامی دەنگەکانی ئەو 100 رۆژنامەنووسەی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر مافی دەنگدانیان هەبووە، سامی ئیمام رۆژنامەنووسی عێراقی کە لە کەناڵی دوبەی سپۆرتی ئیماراتی کار دەکات و ساڵانە وەکو نوێنەری عێراق بۆ باڵۆن دۆر دەنگ دەدات، دەنگی یەکەمی خۆی بە عوسمان دێمبێلێ داوە و دەنگی دووەمیشی بۆ ئەشرەف حەکیمی بووە.
دەنگی سامی ئیمام رۆژنامەنووسی عێراق بۆ باڵۆن دۆری 2025:
1- عوسمان دێمبێلێ
2- ئەشرەف حەکیمی
3- رافینیا
4- کیلیان ئێمباپێ
5- محەمەد سەڵاح
6- لامین یامال
7- دێکلان رایس
8- ڤیتینیا
9- کۆل پالمەر
10- ڤیکتۆر یۆکێرێش
Aitana Bonmati et Ousmane Dembélé, nos lauréats du 69e Ballon d’Or, en une de France Football ! 🌕✨
— L'Équipe (@lequipe) September 26, 2025
Retrouvez votre magazine avec tous les classements et le détail des votes ce samedi et tout au long du mois d’octobre en kiosques. #ballondor pic.twitter.com/vLMQ6pL8dJ
بەگوێرەی دەنگەکان کە عوسمان دێمبێلێ بە کۆکردنەوەی هەزار و 380 دەنگ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە و لامین یامالیش بە کۆکردنەوەی هەزار و 59 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ڤیتینیاش بە 703 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.
بەگوێرەی ئەنجامی دەنگەکان، ئەلفرێدۆ ریلانۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی کە سەرنووسەری رۆژنامەی ئاسی مەدریدییە، دەنگی یەکەمی بە لامین یامال داوە و دەنگی دووەم و سێیەمیشی بۆ ڤیتینیا و عوسمان دێمبێلێ بووە، ئیناس مەزهەر خانمە رۆژنامەنووسی میسری دەنگی یەکەمی خۆی بە محەمەد سەڵاح یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی داوە، دەنگی دووەمی بۆ دێمبێلێ بووە و دەنگی سێیەمیشی بۆ کیلیان ئێمباپێ بووە.
یەکێکی دیکە لە ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکان دەنگدانی نوێنەری رۆژنامەنووسانی سکۆتلەندایە، جۆن گریکان رۆژنامەنووسی سکۆتلەندی دەنگی یەکەمی بە سکۆت مەکتۆمینای یاریزانی سکۆتلەندی داوە و دەنگی دووەمی بە دێمبێلێ و دەنگی سێیەمی بە سەڵاح داوە، لەکۆی ئەو 100 رۆژنامەنووسەی مافی دەنگدانیان هەبووە 11 رۆژنامەنووس دەنگی یەکەمیان بە یامال داوە، نوێنەری رۆژنامەنووسانی بەحرەین، ئوردن، جەزائیر و میسر دەنگی یەکەمیان بە سەڵاح داوە.