ئاتلێتیکۆ مەدرید جارێکی دیکە لە ریاڵ مەدریدی بردەوە

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ماوەی هەفتەیەکدا دووەمجارە لە ریاڵ مەدرید دەباتەوە بەڵام ئەمجارە لە رووبەڕووبوونەوەی ناو یاریگە نییە و جیاوازە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو یانەکەی مەدرید لە هەموو کاتێك زیاتر ئاڵۆز بووە بەهۆی ئەوەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستێکی نهێنی لەگەڵ یانەی مەیامی دۆلفینز ئەنجامداوە، کە راهێنان و کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکانی یانە ئەمەریکییە لە یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ دەکرێت، کە پێشتر وابڕیابوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.
پێرێز و کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید ئەو رووداوەیان پێ قبوڵ ناکرێت، فلۆرێنتینۆ هەوڵدەدات فشار لە یانەی دۆلفینز بکات بۆئەوەی یەکەم یاریی یانەکە بەرامبەر واشنتن کۆماندەرز لە خولی تۆپی پێی ئەمەریکا لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات، بۆئەوەی گرێبەستی یانە ئەمەریکییەکە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید هەڵبوەشێنێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاتلێتی هاوس پەیوەندییەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و یانە ئەمەریکییەکە بەهێزە و فشارەکانی پێرێز کار لە گرێبەستەکە ناکات.
راپۆرتەکە زانیاریی زیاتری تێدایە و نووسیویەتی: پێشبینی دەکرێت کۆگای یانەی ئاتێیتیکۆ مەدرید کاڵای یانەی دۆلفینز بفرۆشێت.
بەپێی بەدواداچوونی رۆژنامەکە، دەستکەوتە داراییە گەورەکەی چەند ساڵی رابردووی ئاتلێتیکۆ مەدرید، هەروەها سپۆنسەر و وێنەکانی یانەکە، ناکۆکییەکانی هەردوو یانە مەدریدییەکەی قوڵتر کردووەتەوە.