نرخی نەوت بەرزبووەوە
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24- هەولێر:
نرخی نەوت بە رێژەی 1% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا کەمێک لە زیادبوون وەستان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 43 دۆلار و 16 سەنت بەرزبووەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 41 دۆلار و 46 سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەوروپا روو لە زیادبوونە و ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەندێک وڵات هەیە.