ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 – ھەولێر

بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/10/2020 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 42ی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە كۆبوونەوەكەدا ئەم پرسانە تاوتوێ دەكرێن:..

  • پرۆژەی خزمەت.
  • گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020.
  • بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران.