90 %ـی پرۆژه‌ی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران تەواو بووە
پرۆژه‌ی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران به‌درێژایی دووكیلۆمه‌تر و نیو گه‌یشتۆته قۆناغی كۆتایی له 90 %ـی كاره‌كانی ته‌واوبووه، پڕۆژه‌كه یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی دابارین و سڕی و سایه‌قه ئه‌وانی گه‌رموگوڕتركردووه، به‌توانایه‌كی به‌رزی مرۆیی و لۆجیستی كارده‌كه‌ن، بڕیاریانداوه مانگێكی دیكه پرۆژه‌كه ته‌واوبكه‌ن، دووسایدی شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران ساردترین ناوچه‌ی كوردستانه.
جوتیار كاكه‌یی، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بڕگە سەرەکییەکانی گشتیی بە کۆتا هاتووە، لەم هەفتەیەش کاری قیرتاوکردن تەواو دەبێت، گوتیشی: جوانکاریی و دانانی شۆستە و چاندنی نەماممان ماوە.
ته‌واو بوونی روێرای به‌خشینی سیمایه‌كی شارستانی به‌شاره‌دێیه‌كه سیسته‌می هاتوچۆش ڕێكده‌خات.
حارس حاجی، هاووڵاتی دەڵێت: ئە دووسایدەی حکوومەت بۆ ئێمەی دروستکردووە کارێکی زۆر باشە، گوتیشی: پێشتر یەک ساید بوو بارهەڵگرەکان و شؤفێران پێوە گرفتار دەبوون، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر بووە و حەساینەوە.
محەمەد عه‌بدولره‌حمان، هاووڵاتی گوتی: بەهۆی هاتنی بارهەڵگریی و گەورە و گەشتیاران شەقامەکە بەرتەسک دەبووەوە، زۆرینەی جار جێگا نەبوو ئۆتۆمبێلی لێ ڕابگرین هەم لە ناوبازاڕ هەم لەبەدەم ماڵەکانیش، ئەمەش ببووە کێشە، بەڵام ئێستا بەهۆی دروستکردنی دووسایدەکە شوێنەکە بۆ هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانی فراوانتر بووە.
دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران شیوه‌ڕه‌ش به‌درێژایی دووكیلۆمه‌تر و پانی 25 مه‌تر له‌قۆناغی كۆتاییدایه و له 90 %ـی كاره‌كانی ته‌واو بووه و وا بڕیارە لە کۆتایی مانگی داهاتوو و بەر لە تەواوبوونی وادەی دیاریکراو تەواو بکرێت.