باڵیۆزی باشووری ئەفریقا لە نهۆمی 22 هەمینی هۆتێلێکی پاریس کەوتە خوارەوە

میدیاکانی فەرەنسا ڕایانگەیاند: باڵیۆزی باشووری ئەفریقا لە نهۆمی 22ـهەمینی هۆتێلێکی پاریس کەوتووەتەوە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

نووسینگەی داواکاری گشتی فەرەنسا بە ڕۆژنامەی(لو فیگارۆ)ـی ڕاگەیاند، تەرمی ئیمانوێل مەسیسو، باڵیۆزی باشووری ئەفریقا لە فەرەنسا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، لە نزیک هۆتێل(ژیان)، لە بازنەی 17ـی پاریس دۆزراوەتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئیمانوێل مەسیسو خۆی لە پەنجەرەکەی هۆتێلەکە فڕیداوە، بەڵام ڕۆژنامەی(لوپاریسیان) بڵاوی کردووەتەوە، ئیمانوێل مەسیسو، باڵیۆزی باشووری ئەفریقا لە فەرەنسا تەمەنی 58 ساڵە و خۆی لە نهۆمی دووەمی هۆتێلەکەی پاریس فڕێداوە.

هاوکات نووسینگەی داواکاری گشتی فەرەنسا ڕایگەیاند: باڵیۆزەکە لە ژووری ژمارە(22) ماوەتەوە، بەڵام زۆر بەهێز پەنجەرەی ژوورەکەی کردووەتەوە و خۆی لێ هەڵداوە.

هاوژینی باڵیۆز مەسیسۆ ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە، هەواڵی شوێنبزربوونی هاوسەرەکەی بە دەزگا ئەمنییەکان داوە، چونکە دوێنێ دووشەممە پەیامێکی بۆ ناردووە کە بووەتە جێی نیگەرانی.

تیمی ڕووبەڕووبەڕووبوونەوەی  تاوانی دژی کەسەکان، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکرا کردنی ڕاستی ڕووداوەکە.

 
 
Fly Erbil Advertisment