هیومان رایتس ۆچ: كەی عێراق دەست بە پاراستنی رۆژنامەنووسان دەكات؟
لە لایەن ھێزەكانی حكومەتیشەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر رۆژنامەنووسان
K24 – ھەولێر:
رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ (ھیومان رایتس ۆچ) ئەمڕۆ چوارشەممە، راپۆرتێكی بڵاوكردەوە لە بارەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە عێراق و گەواھی دوو رۆژنامەوانی بڵاوكردەوەتەوە، كە بەھۆی كارەكەیان دووچاری "مەترسی" بوونەتەوە.
رێكخراوەكە لە زاری سێ لە كارمەندانی كەناڵی دیجلەی گواستووەتەوە، "ئەوان لە رێگای تەلەفۆن و ئامرازەكانی میدیای كۆمەڵایەتییەوە زۆر ھەڕەشەیان لێكراوە و ھەندێك چەكدار ھاتوون و بەدوای ئەواندا گەڕاون. ئەو ھەڕەشانە ئێستا ناچاریان كردوون دەستبەرداری كارەكانیان ببن و دەستكێشانەوەیان لە كارەكانیاندا بە ئاشكرا لە فەیسبووكەوە بڵاوبكەنەوە، بەڵام ئەمەیان بەس نەبوو، سێیان ناچاربوون لە ماڵی خۆشیان رابكەن".
گوتیشی: "لە ماوەی ئەم ساڵانەی رابردوو، زیاتر لە 10 رۆژنامەنووسمان بینینوە، كە قوربانی بوون و بەتوندی دەستدرێژیان كرابووە سەر، تەنانەت لە لایەن ھێزەكانی حكومەتیشەوە، كەسیشیان نەیاندەزانی ئەم لیژنەیە ھەیە و چۆن پەیوەندیی پێوە دەكەن".
چاودێری مافەكان مرۆڤ بەردەوام دەبێت و دەڵێت: ئەگەر لیژنەكە ھەیە، ئاشكرایە كاری خۆی بە جدی ناكات. دوای بە ئاشكرا سووتاندنی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی چی دیكە دەمێنێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراقی بەجدی مامەڵە لەگەڵ ئەو دەستدرێژیانە بكەن.
سەرچاوە: روسیا الیوم