کونسوڵخانەی ئەمەریکا 500 هەزار دۆلار دەبەخشێتە پەرستگای لالش
بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە
K24- هەولێر:
کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، بڕی نیو ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە پەرستگای لالش، لە پێناو نۆژەنکردنەوەی ئەو پەرستگایەی ئێزدییەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا، کونسوڵی گشتی رۆب واڵەر سەردانی پەرستگای لالشی کرد و چاویکەوت بە سەرکردە ئێزدییەکان و پێنچ سەد ھەزار دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە تەرخانکرد.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، کۆی گوژمەی تەرخانکراو لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە دەبێتە یەک ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کونسوڵی گشتی گەڕانێکی بەناو پەرستگاکەدا کرد و پرۆسەی بەردەوامی نۆژەنکردنەوەی پەرستگا پیرۆزەکەی ئێزدییانی بەسەرکردەوە.
پەرستگای لالش، پەرسگای ئاینی ئێزیدیەكانە، بە دووری 12 کیلۆمەتر دەكەوێتە باكوری رۆژئاوای ناوەندی قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك. پیرۆزترین پەرستگای ئیزیدیەكانە كە ساڵانە لە جەژنی جەما ئیزیدیەكانی دەرەوەی هەرێمیش دێن سەردانی دەكەن و بەشداری جەژنەكەیان دەكەن.