جارێكی دیكه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا
ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
جارێكی دیكه له هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا، كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، هه‌زار و 308 كه‌س تووشبوونه.
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/10/2020 رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، جارێكی دیكه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاماره‌كانی كۆرۆنای له 24 كاتژمێری رابردوو له هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه رایگه‌یاند:
6هه‌زار و 451 تێست له 24 كاتژمێری رابردوو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه
هه‌زار و 308 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژماره‌یه تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت
246 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
17 كه‌س به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زیری ته‌ندروستی، ئاماژه‌ی به ئاماری گشتی كۆرۆنا كرد له هه‌رێمی كوردستان، كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
تا ئێستا 589 هه‌زار و 703 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه.
66 هه‌زار و 131 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه
38 هه‌زار و 807 چاكبوونه‌ته‌وه
25 هه‌زار و 81 حاڵه‌ت له ژێر چاره‌سه‌ریدان له ماڵ و نه‌خۆشخانه‌كان
2 هه‌زار و 243 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
