داعش هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندێكی سنووری جه‌له‌ولا
خه‌ڵكی گونده‌كه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له سنووری پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندێكی باكووری جه‌له‌ولا.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه، كه بۆ سایته عێراقییه‌كان دواوه، داعش په‌لاماری گوندی "ئوم حنتهی" داوه، (هه‌ڵكه‌وتووه له دووری (15 كیلۆمه‌تر له باكووری جه‌له‌ولا، كه هاوكات 85 كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی باقووبه‌وه دووره).
له‌و پهلامارهیدا، چه‌كداره‌كانی داعش، چه‌كی سووك و مامناوه‌ندییان به‌كارهێناوه، هاوكات چه‌ند گوله هاوونێكیشیان ئاراسته‌ی گونده‌كه كردووه.
چالاكوانانی ئه‌و گونده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خۆبه‌خشه‌كانی گونده‌كه رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه‌ی داعش بوونه‌ته‌وه.