نوێنه‌ری ته‌ندرووستی جیهانی له هه‌رێم: له 6 هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر ڤاكسینێك ده‌درێت
خۆپارێزی باشترین رێگه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له هه‌رێمی كوردستان، "وائیل حهتاحیت" رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه له چوار تا شه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر ناساندنی ڤاكسینێك بۆ كۆرۆنا بدرێت.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"دا، "حهتاحیت" گوتی: گرنگترین رێكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خۆپارێزی و پابه‌ندبوونه به رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان.
گوتیشی: هۆكاره په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كان و هه‌ڵكشانی ئه‌مجاره‌ی په‌تاكه، پشتگوێخستنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و نه‌به‌ستنی ده‌مامك و په‌یوه‌ست نه‌بوونه به رێكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌یه له ماوه‌ی مانگێك یاخود مانگێك و دوو هه‌فته‌دا رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی به ره‌سمی ڤاكسینێك بناسێنێت و بڕیاری له باره‌وه بدات.
روونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه بۆ تووشبووانی به‌ساڵاچوو و توێژه‌ی ته‌مه‌نی جیاجیا ده‌بێت و ره‌نگه دواتر به خێرایی بۆ هه‌موو خه‌ڵك به‌رده‌ست بێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بوونی ڤاكسینیش، خۆپارێزی و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان گرنگترین رێگه‌یه بۆ خۆپارێزی له تووشبوون به كۆرۆنا.