نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: شوێنێكی ئارام له غه‌ززه نه‌ماوه

نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، غه‌ززه ناوچه‌یه‌كی نائارامه و بووه‌ته شوێنی مه‌رگ؛ ده‌شڵێت، شوێن و په‌ناگه‌یه‌ك له كه‌رته‌كه نه‌ماوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان په‌نای بۆ ببه‌ن و خۆیانی لێ حه‌شار بده‌ن.
هه‌ینی، 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، جه‌میس ئیلده‌ر، گوته‌بێژی ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، بیرۆكه‌ی بوونی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باشووری كه‌رتی غه‌ززه، گاڵته‌جاڕییه.
جه‌میس ئیلده‌ر نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ته‌ناهی كه‌رتی غه‌ززه ده‌بڕی و گوتی، گوللـه ده‌بارێت و شوێنێك نه‌ماوه خه‌ڵك په‌نای بۆ ببه‌ن و خۆیان بپارێزن و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به سیستماتیك هه‌ر چی شوێن و په‌ناگه هه‌یه، هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.
گوته‌بێژی ڕێكخراوی یونیسێف جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌گوترێت شوێنێكی ئارام له كه‌رته‌كه هه‌یه، نه‌خێر هیچ شوێنێك نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه، شوێنی مه‌رگه.
ئیلده‌ر گوتیشی، ژیان له غه‌ززه نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین ڕه‌گه‌زه‌كانی مانه‌وه له‌و كه‌رته نه‌ماوه و وێران بووه. به پێویستیشی زانی ئیسرائیل به‌رپرسیاریه‌تی دابینكردن و هێشتنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئارام له كه‌رته‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌مه‌ش به پێی بڕگه‌كانی په‌یماننامه‌ی جنێڤ، كه له‌سه‌ر داگیركه‌ره، ئه‌م ئه‌ركه هه‌ڵبگرێت.