کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی کێشەی کەمیی دەستی کار بوونەتەوە
کۆمپانیاکان لە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی کێشەی کەمیی دەستی کار بوونەتەوە، لە کاتێکدا کرێکاران و هاووڵاتییان گلەیی لە کەمیی مووچە و گرانیی بازاڕ دەکەن. ئەم هاوکێشە ئاڵۆزە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە یەکێک لە گەورەترین ئابوورییەکانی ئەورووپا.
کۆمپانیای "کار" (KAR GmbH) کە ماوەی 17 ساڵە لە شاری مانهایم دامەزراوە و زیاتر لە 300 کرێکاری هەیە، یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی پێویستییەکی زۆری بە کرێکاری شارەزا هەیە.
موحسین هەڵەبجەیی، خاوەنی کۆمپانیاکە، ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و دیجیتاڵکردنی کارەکان، پێویستییان بە کرێکاری سادە کەمبووەتەوە و لەبری ئەوە بەدوای کەسانی پسپۆڕ و شارەزدا دەگەڕێن. گوتیشی، "جیهان زۆر بهرهو پێشچووه و بهرهو دیجیتاڵبوون دهڕوات. ئهو کرێکارانهی که کاری دهستی دهکهن، ورده ورده کارهکانیان کهم دهبێتهوه. ئێمه ئێستا پێویستمان به کهسانی شارهزایه."
لە بەرانبەردا، کرێکاران و هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئەڵمانیا باس لەوە دەکەن، دۆخی ژیانیان ڕۆژ بە ڕۆژ سەختتر دەبێت. دیار عەزیز، کرێکارێک کە ماوەی 24 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، دەڵێت، گرانی وایکردووە مووچەکانیان بەشی پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان نەکات.
دیار دهڵێت: "کار ههیه، بهڵام ئهو پارهیهی وهریدهگریت بهشی بژێوی ژیان ناکات. ههموو شتێک گران بووه. بۆ نموونه کرێی خانووبهره زۆر گرانه. ژوورێک به 600 یۆرۆیه و سێ ژوور به 1000 یۆرۆیه. ئهوهی بۆت دهمێنێتهوه زۆر کهمه."
ئهو ههروهها ئاماژهی بهوهشکرد، نرخی کاڵاکان به ڕێژهی 70% بهرزبووهتهوه، که ئهمهش باری سهرشانی هاووڵاتیانی قورستر کردووه.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا زیاتر لە 83 ملیۆن کەسە. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا نزیکەی 3.9%ـە کە دەکاتە نزیکەی چوار ملیۆن کەس. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان بەدوای کرێکاری شیاودا دەگەڕێن.
کێشەی کەمیی دەستی کار لە لایەک و کەمیی مووچە و گرانی لە لایەکی دیکەوە، بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئابووری و کۆمەڵگەی ئەڵمانیا.
حکوومەتی ئەڵمانیا و کۆمپانیاکان لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ ئەم کێشەیە، بەڵام تا ئێستا چارەسەرێکی گشتگیر و کاریگەر نەدۆزراوەتەوە.