کەسانی نەناسراو تەقە لە ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی دەکەن

ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی
ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی

کەسانێکی نەناسراو لە ناوچەی دەمسەرخو لە شاری لازقیە تەقەیان لە ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی و باوکی کرد و بە سەختی برینداریان کردن.

سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا ڕایانگەیاند: چوار ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکداری نەناسراو، لەسەر ڕێگای بازنەیی باکوور هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی و تەقەیان لە خۆی و باوکی کردووە و دواتر هەڵاتوون.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا، ڕۆژنامەنووس بەتول و باوکی بە سەختی بریندار بوون و بەهۆیەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی سەیدە و چەندین نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دراوە.

دوای ڕووداوەکە، چەندین ئۆتۆمبێلی ئاسایشی گشتی سووریا گەیشتنە ناوچەکە و ماڵی ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی.

شایانی باسە ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی، یەکێکە لە کارمەندانی دەستەی گشتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سووریا و چەندین بەرنامەی پێشکەش کردووە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment