عێراق و ئێران زیاتر لە 100 ڕوفاتیان ئاڵوگۆڕ کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە دەروازەی سنووریی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە ڕێوەڕەسمێک بۆ ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی سەربازانی عێراق و ئێرانی بەڕێوەچوو، کە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان هەر دوو وڵات لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کوژراون.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراقی، ئێستا ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پاشماوەی ڕوفاتەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە نێوان هەردوولا لە دەروازەی سنووری شەلامچە لە ڕۆژهەڵاتی بەسرە دەستیپێکردووە، ئاماژە بەوەشکراوە، "ژمارەی ڕووفاتەکان 70 عێراقی و 48 ئێرانی بووە." هەروەها زۆربەی ڕوفاتەکانی عێراق نەناسراونەتەوە.
ئاڵوگۆڕی پاشماوەی ڕوفاتەکان لە نێوان عێراق و ئێران بە پێی ڕێکەوتنی جنێڤە کە لە ساڵی 2008ەوە واژۆ کراوە، بەڵام ئاماری فەرمی لەسەر کۆی ژمارەی ڕوفاتەکان ئاشکرا نەکراوە.
پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران لە ساڵی 2003 ەوە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سەدام حوسێن بەرەوپێشچووە.
