تورکیا: لە ڕێگەی سەربازییەوە کێشەکەی حەلەب چارەسەر دەکەین

ڕۆژنامەی 'تورکیا'ـی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە هێزەکانی تورکیا دەستوەردان لە کێشەی نێوان حکوومەتی تورکیا و هێزە چەکدارە کوردییەکان بکات.

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازی تورکی ڕایگەیاند، "ئەگەر یەپەگە نەخرێتە پاڵ سوپای سووریا، هێزەکانی تورکیا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە ئەم کێشەیە لە ڕەگەوە چارەسەر دەکات".

دوێنێ 7ـی ئۆکتۆبەری 2025 کەناڵی (ئەخبارییە)ی سووری ڕایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە گەڕەکی شیخ مەقسوود و ئەشرەفییە و بە هاوەن چەند گەڕەکێکی دیکەی دەورووبەری شێخ مەقسوودیان بۆردوومان کرد، کە بووەتە هۆی کوژرانی چەکدارێک و برینداربوونی سێ چەکداری دیکە، ئەمە جگە لە برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک. 

لەلایەن خۆیەوە هەسەدە بە هەموو جۆرێک ڕەتیکردەوە کە هیچ جموجۆڵێکی سەربازیی لە حەلەب هەبێت و پابەندی ڕێککەوتنی 1ـی نیسانە کە بەپێی ڕێککەوننامەکە بە تەواوەتی هێزەکانی خۆی لە حەلەب و دەوروبەری کشاندووەتەوە. 

هەروەها هەسەدە ڕاشیگەیاند، ئەم ڕووداوانەی حەلەب تەنیا کاردانەوەیەکی زنجیرە هێرشەکانی هێزەکانی حکوومەتی سووریان کە لە دژی هاووڵاتییان کردوویانە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment