سێنتکۆم کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی ڕاگەیاند

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدەی ڕاگەیاند.
سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە وردی شوێنی محەممەد عەبدولوەهاب ئەحمەد، کە ئەندامێکی باڵای ئەنسار ئیسلام بوو کە گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە قاعیدەیە، لە سووریا دەستنیشان کرا.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوە دا، لە ڕێکەوتی 2ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هێزەکانیان لە هێرشێکی ئاسمانیی لە سووریا، توانییان ئەو سەرکردە باڵایەی قاعیدە بکوژن.
لای خۆیەوە براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شکستپێهێنانی هەوڵ و پلانەکانی تیرۆرسیتان بەردەوام دەبن.