ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕی مۆسادی ڕاگەیاند

دەسەڵاتدارانی ئێران بە فەرمی دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕی سەر بە مۆسادیان ڕاگەیاند، کە لەلایەن کەسێکەوە بە ناسنامەی ساختەی "جەیمس بی دین" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەڕێوەدەبرا.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکانی میدیای ئێران، تۆمەتبارەکە سەرەتا لەڕێگەی ئەکاونتە ساختەکەیەوە کاری بۆ کۆکردنەوەی ناڕازییان و هاندانی پشێوی لە ڕووداوەکانی 2022دا، کردووە. دواتر لە ڕێگەی پەیوەندییەکەوە لە ئوسترالیا، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە مۆسادەوە.
ئەرکی سەرەکی ئەم تۆڕە کۆکردنەوەی زانیاری ورد بووە لەسەر دامەزراوە و شوێنە هەستیارە ئەمنیی و سەربازییەکانی ئێران و گواستنەوەیان بۆ ئیسرائیل، ئەم چالاکییانە هاوکات بوون لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە حوزەیرانی ساڵی 2025.
ئیتلاعاتی ئێران، دوای چاودێرییەکی ورد، توانیویەتی ناسنامەی ئەندامانی تۆڕەکە ئاشکرا بکات و داڕێژەر و بەشداربووانی دەستگیر بکات. تۆمەتباری سەرەکی لە دانپێدانانێکی تەلەفزیۆنیدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و هاوکاریکردنی ئیسرائیلی بە "هەڵەیەکی گەورە" وەسف کردووە.
پروژه ی اعترافات اجباری جیمز بی دین دقیقا یک روز پس از گزارش سرتاسر دروغ هاآرتس و اکانت های سایبری خود جمهوری اسلامی و یک روز پیش از حمله ی هفتم اکتبر، نشان از ضعف سیستم جمهوری اسلامی دارد و حتی دست های کثیف اطلاعاتی جمهوری اسلامی هم ناتوان از کنترل اوضاع هستند.
— FARID 👑🇬🇷 (@FARID48772411) October 6, 2025
جمهوری اسلامی… pic.twitter.com/l2mLtJhbGO