پڕۆژەی ئاوی 18 گوندی دۆڵی بیاو لە سنووری خەلیفان جێبەجێ دەکرێت
45% ـی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی دۆڵی بیاو تەواو کراوە
له‌چوار چێوه‌ی گرنگیدان به‌گوند و ئاواییه‌كان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی یه‌ك ملیار و 980 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی 18 گوندی دۆڵی بیاو سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی خه‌لیفان له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ پڕۆژه‌كه سوود له‌ئاوی سه‌رزه‌وی وه‌رگیراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و پێشكه‌وتوو فلته‌ر ده‌كرێت، له‌سه‌دا 45 پڕۆژه‌كه ته‌واوكراوه.
پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی 18 گونده، له‌ئاوی زێی گه‌وره سوودی لێوه‌رگیراوه و دوای فلته‌ركردنی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی، له‌ڕێگه‌ی ترومپا ده‌گه‌یێنرێته سێ كۆگای كۆكه‌ره‌وه‌ی ئاو و پاشان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر دانیشتوانی گونده‌كانی دۆڵی بیاو له‌سنوری خه‌لیفان، به‌ته‌واو بوونی ئاریشه‌ی له‌مێژینه‌ی گوندنشینانی ئێره چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
جه‌وهه‌ر فارس، گوندنشین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەرچاوەی ئاومان وشکبوو بۆیە حکوومەتی هەرێم بە تانکەر ئاوی بۆ دابین دەکردین، بە تانکەریش وەکو پێویست سوودمەند نەبووین بۆیە حکوومەتی هەرێم ئەم پرۆژەی بۆ دابین کردین تاکوو سوودمەندبین لەو ئاوە.
میرزا محەمەد، گوندنشین دەڵێت: هیوادارین گرفتی کەمئاوی نەمێنێت، جا بۆ ماڵان بێت یاخود ئاژەڵ یان کشتوکاڵ تاکوو ئاسوودەبین.
گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئاویه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی دێهاته‌كان.
مه‌غدید عەریف ئه‌حمه‌د، قایمقامی خه‌لیفان گوتی: کارنامەی کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، خزمەت و ئاوەدانییەکی باشی بە گوندەکان کردووە، هەر بۆیە پرۆژەی ئاوی بۆ 18 گوندی دۆڵی بیاو لە سنووری شارۆچکەی سرێشمە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پێشتر ئەو گوندانە مەترسی چۆڵبوونیان لەسەر بوو، بەهۆی کەمئاوییەوە، بەڵام لەگەڵ تەواو بوونی ئەم پرۆژەیە کاریگەری دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی ئەم گوندانە و چارەسەرکردنی ئاویش بۆ 18 گوندی بیاو.
پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بووجه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڕی یەک ملیار و 980 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و پێكدێت له دووبیری فلته‌ركراو له‌سه‌ر زێی گه‌وره، به‌درێژایی 30 كیلۆمه‌تر بۆڕی ئاوی خواردنه‌وه ده‌گه‌یێنریته ته‌واوی گونده‌كان، له‌سه‌دا 45 پڕۆژه‌كه ته‌واوكراوه.
کورددەڵێت ئاو و ئاوەدانی، بۆ ڕزگارکردنی هەژدەگوندی ناوچەکە سوود لەئاوی سەرزەوی و فلتەرکردنی وەرگیراوە بۆئەوەی کۆچی گوندەکان پێچەوانە بکرێتەوە