فەلاح حەسەن بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا ده‌كات

سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوه ناحکوومییهكان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا دەکات و چه‌ند كۆبوونهوهیهكیشی له‌گه‌ڵ لۆرد و ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا و ڕێکخراوە ناحكوومییه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد.
فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوه ناحکوومییهكان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا كرد كه له پێنج تاوه‌كوو 9ـی ئه‌م مانگه له شاری مانچسته‌ر كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌چن.
فەلاح حەسەن له په‌راوێزی به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له لۆرد و په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆكی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی جیهان كۆبووه‌وه. پرێتی پەتێل، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و وەزیری پێشووی ناوخۆی ئەو وڵاتە یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوه ناحکوومییهكان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.

