له ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا سلێمانی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پارێزگاكانی عێراقه
"هۆكاره‌كه‌ی پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیانه"
K24- هه‌ولێر:
دۆخى ته‌ندروستى سليمانى له باره‌ی كۆرۆناوه رۆژبه‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، رۆژانه له‌گه‌ڵ راگه‌ياندنى ئاماره‌كان سليمانى زۆرترين رێژه‌ى مردنى به‌كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق تێیدا تۆمار ده‌كريت، ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ش هۆشدارى ده‌دات، كه دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسيدارتره له‌وه‌ى باس ده‌كرێت.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی هۆشداری ئه‌وه ده‌دات، كه ده‌بێت هه‌موو ماڵێكى سلێمانى خۆى بۆ ئه‌وه ئاماده‌بكات كه به‌هۆی كۆرۆنا یه‌كێك له ئازيزانی له‌ده‌ست بدات، به‌وه‌ی كه له‌ڕووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی رۆژانه به‌هۆی په‌تاكه، سليمانى له پله‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پارێزگاكانى عێراقه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ پابه‌ندنه‌بوونى هاووڵاتيان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی گه‌ڕانده‌وه.
هاوكات سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێرى بازرگانى سلێمانىش ده‌ڵێت: به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، ليژنه‌ى ئۆپه‌راسيۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سليمانى چاودێرى بازرگانى و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه زیاتر سه‌ردانی شوێنه‌كان بكه‌ن و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا، پێداویستی و خوارده‌مه‌نیانه زیاتر بكه‌ن، كه رۆژانه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 68 هەزار حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند، تا ئێستاش 39 هەزار و 661 تووشبوو چاکبوونەتەوە، دوو هەزار و 289 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
H.B