لەبەر رەمەزان مۆندیالی 2034 دوادەخرێت
فیفا بەنیازە یارییەکانی مۆندیالی 2034 لە ساڵی دواتر رێکبخات

لەبەر مانگی رەمەزان یارییەکانی مۆندیالی 2034 درەنگتر دەستپیدەکات و دەبێتە دووەم وەشانی مۆندیال یارییەکانی لە زستان بکرێن.
تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2034 دەستنیشان نەکراوە کە لە سعوودیە دەکرێت، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بەنیازە سەرەتای ساڵی 2035 یارییەکانی ئەو مۆندیالە بەرێوە ببات، بۆ ئەوەی هاوشیوەی مۆندیالی 2022 لە قەتەڕ یارییەکانی ئەو مۆندیالەش لە وەرزی زستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت و کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە سعوودیە کاریگەری خراپ لەسەر کەشی یارییەکان نەکات.
Gianni Infantino believes the football industry needs to be more open-minded about when it stages its biggest tournaments.
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) October 9, 2025
No dates have been announced for the 2034 World Cup but it expected to be another winter tournament, with a strong possibility it will actually be held in… pic.twitter.com/oBNDYwQxOw
ئاتلێتیک راشیگەیاندووە، جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بەنیازە یارییەکانی مۆندیالی 2034 بۆ مانگی یەکەمی ساڵی دواتر دوابخات، چونکە مانگی رەمەزان لەو ساڵەدا دەکەوێتە ناو مانگی نۆڤێمبەر و دیسەمبەری 2034، بۆیە لەپێناوی رێگاخۆشکردن و نەهێشتنی بەربەست لە بەردەم موسڵمانان ئەو مۆندیالە بۆ سەرەتای ساڵی دواتر دوادەخرێت.
جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لە لێدوانێکیدا لەبارەی بەرنامەی کاتی یارییەکانی مۆندیال دەڵێت :'پێویستە ئێمە بە بیرێکی کراوە پلانی کاتی یارییەکانی مۆندیال دابنێین، پێویستە یانەکان هاوکار بن بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوازێکی ئاسایی و سرووشتی یارییەکانی مۆندیال لە زستان بەڕێوە بچن، پێویستە ئێمە بە بیرێکی کراوە بیر لە پێشنیازە نوێیەکان بکەینەوە'.