فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پەناگەیەکی داعشیان لە سنووری کەرکووک بۆردوومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پەناگەیەکی داعشیان لە سنووری کەرکووک بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک ئەندامی ئەو رێکخراوە کوژراون.
پێنجشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لەرێگەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16وە پانەگەیەکی داعشیان لە سنووری دۆڵی شای سنووری کەرکووک بۆردوومانکردووە و سەرجەم ئەو چەکدارانەی لەناو پەناگەکەدا بوون کوژراون.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ چەکداری داعش لەو پەناگەیەی سنووری کەرکووک خۆیان حەشارداوە و لە ئەنجامی بۆردوومانەکە هەر سێکیان گیانیان لەدەستداوە.