کاتی یارییەکەی عێراق ئیندۆنێسیا لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2026
عێراق یەکەمین یاری لە قۆناغی پاشکۆ دەکات

هەڵبژاردەی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیندۆنێسیا لە پاشکۆی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئامادەیە، کە بڕیارە ئەم مۆندیالە لە ساڵی داهاتوو لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.
عێراق ئامانجیەتی یەکەمین سێ خاڵ لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکە بباتەوە بۆ ئەوەی هەنگاوێکی گەورە بەرەو گەیشتن بە مۆندیال بهاوێژێت، لەبەرامبەردا ئیندۆنێسیا هیوادارە ئەم یارییە بباتەوە بۆ ئەوەی هیوای گەیشتنی بە مۆندیال بۆ بگەڕێتەوە، دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی بە ئەنجامی 2-3 بەرامبەر سعوودیە دۆڕا.
یارییەکەی عێراق و ئیندۆنێسیا سبەی شەممە لە کاتژمێر 10:30ی شەو لە یاریگەی ئینما لە شاری پاشا عەبدوڵڵای وەرزشی لە جددە بەڕێوەدەچێت.
لەم قۆناغە خاوەنی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە راستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی داهاتوو کە پێکهاتووە لە هەڵبژاردەکانی سعوودیە و عێراق و ئیندۆنێسیا، لە هەمان کاتدا خاوەنی پلەی دووەم دوو یاریی چوون و گەڕانەوە لەگەڵ دووەمی کۆمەڵەی دووەم دەکات بۆ گەیشتن بە قۆناغی پاشکۆی جیهانی.