وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئامادەیی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە نیشاندا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئامادەن بۆ هەموو ئەرکێک پێیان بسپردرێت لە کەرتی غەززە، چونکە هێزەکانییان ئەزموونیان لە سەقامگیربونی ئاشتیدا هەیە.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ڕایگەیاند: هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ئامادەن بۆ هەر ئەرکێک کە پێیان بسپێردرێت.

هەروەها ڕایگەیاندووە، سوپای تورکیا لە چەندین نوێنەرایەتیدا خزمەتیان کردووە لەلایەن ڕێکخراوە جیاوازەکانەوە لە جوگرافیا جیاوازەکاندا بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی دامەزراون، هەروەها ئەزموونیان هەیە لە بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیریی، ئامادەن هەموو جۆرە ئەرکێکیان پێ بسپێدرێت

هەروەها ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس (AP) بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا، 200 سەرباز بۆ چاودێریکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات.

ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا کە ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس، ئاشکرایان کردووە کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، ناوەندێکی هەماهەنگی مەدەنی - سەربازی لە ئیسرائیل دادەمەزرێنێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە دامەزراندنی ناوەندەکە، دەبێتە مایەی ئاسانکاریی لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment