جموجووڵی په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌ی دینارته هاووڵاتیانی نیگه‌ران كردووه
گوندنشینان داوای دوورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24- ئاكرێ:
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، به بێ گوێدانه ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له لایه‌ن ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌وه، په‌كه‌كه هاتووه‌ته نێو سنووری گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێی دینارته له سنووری قه‌زای ئاكرێ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی لای هاووڵاتیان و داوای دوورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاروباری رۆژانه‌یان به بێ مه‌ترسی ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه شه‌عبان خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دینارته ده‌ڵێت: جموجووڵی په‌كه‌كه و ئاسته‌نگییه‌كانیان له‌به‌رده‌م دانیشتوانی ناوچه‌كه بوونه‌ته كێشه و ماوه‌یه‌كه دۆخی ناوچه‌كه‌یان مه‌ترسیدار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "چه‌كدارانی په‌كه‌كه خۆیان زۆر له گونده‌كان نزیك كردووه‌ته‌وه و حاڵه‌تی واش هه‌بووه، كه سته‌مكارییان به‌رامبه‌ر گوندنشینان كردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه، له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا 24 گوند له سنووری ناحیه‌ی دینارته چۆڵكراون و ئه‌گه‌ر ئه‌و جموجووڵه‌ی ئێستاشیان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زیاتری گوند و ئاواییه‌كانی ناوچه‌كه چۆڵبكرێن.
H.B