سۆران.. دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن ئاماری كۆرۆنا له‌ناو مامۆستا و قوتابیان روو له زیادبوونه
حاڵه‌تی مردنیش تۆماركراوه
K24- سۆران:
ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان مه‌ترسی له‌سه‌ر بواری په‌روه‌رده و فێركردنیش دروستكردووه، له سنووری قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و رواندز تا ئیستا 103 مامۆستا و 115 قوتابی تووشی كۆرۆنا بوونه، له‌كاتێكدا كه‌مترین ژماره‌ی پشكنین له قوتابیان وه‌رگیراوه.
هه‌رچه‌ند ڕێکارەکانی خۆپارێزی گیراونەتەبەر و ھەوڵدراوە قوتابیان تەواو پابەند بکرێن، بەڵام بۆ منداڵیکی 7 ساڵان ئاسان نییە و لە بێ ئاگایی مامۆستا لە ناو پۆل ماسك دەکەنەوە و ھەندێکیشیان ماسکی ئەندازە گەورەیان بۆ بەستراوە، ھەندێك جاریش وەك یاری مامەڵە لەگەڵ ماسك دەکەن و تەنانەت گۆڕینەوەشی پێکراوە، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن زیاتر ده‌كات.
منداڵانیش مەترسی زۆری تووشبوونیان بە کۆرۆنا لەسەرە، بەڵام مەترسییە گەورەکە ئەوەیە، بەشی زۆری منداڵان کەتوشی کۆڤید - 19 دەبن، بە گووتەی زانستی پزیشکی نیشانەیان نیە و بەئاسانیش بۆ کەسانی دەوروبەریان دەگوزانەوە، قوتابخانەش ھۆکارێکە بۆ تێکەڵاوبوون و به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتری منداڵان.
دوای دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، لە سۆران، ئاماری تووشبووانی کۆڤید - 19 لە پشکنینەکان له 50% بۆ 70% تۆمار دەکرێت، لە ئاماری پەروەردەکانی ناوچەکە لە سنووری قه‌زاكانی سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگەسۆر 103 مامۆستا وەك تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و یەکێکیشیان گیانی له‌ده‌ستداوه، لەگەڵ 2 فەرمانبەر و 115 قوتابیش وەك تووشبوی پەتاکە تۆمارکراون، بە گووتەی پەروەردەکانیش، کەمترین مامۆستا و قوتابی پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە.
H.B