بە ئامار بێت عێراق بە ئاسانی دەیباتەوە

ئامارەکان لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی عێراقن

دیمەنێك لە یاریی عێراق و ئیندۆنیزیا
دیمەنێك لە یاریی عێراق و ئیندۆنیزیا

عێراق لە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئیندۆنیزیا باڵادەستی تەواوی هەیە و نزیکەی تەواوی بردنەوەکانی بەدەستهێناوە.

 عێراق و ئیندۆنیزیا لەسەرجەم پاڵەوانێتییە فەرمی و دۆستانەکان 10 جار رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە. شێرەکانی رافیدەین 9 یارییان بردووەتەوە و یەك یاریی یەکسانبوون بەبێ ئەوەی لە هیچ یارییەك تووشی شکست ببن.

هەردوو هەڵبژاردەکە جیاوازی گۆڵەکانیان زۆرە، بەشێوەیەك عێراق 27 گۆڵی کردووە و لەبەرامبەردا ئیندۆنیزیا توانیویەتی تەنیا پێنج گۆڵ بکات.

خاڵی گرنگی رووبەڕووبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانییە، عێراق لێرەش باڵادەستە و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

مێژووی رووبەڕووبوونەوەکانی عێراق و ئیندۆنیزیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال

ئەمڕۆ شەممە 2025/10/11 لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال کاتژمێر 22:30 عێراق و ئیندۆنیزیا بەیەك دەگەن، یارییەکە لە شاری جددەی سعوودیە بەڕێوەدەچێت.

 
Fly Erbil Advertisment