سەرۆک وەزیران: مامۆستایانی ئاینی ڕۆلێکی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پەیمانگەی ئەزهەر و ئاهەنگی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر بەڕێوەچوو.

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی گوتی: مامۆستایانی ئاینی ڕۆلێکی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردیدا ڕۆلێکی کارایان هەبووە، بەشێکی زۆری سەرکردە و ڕێبەران و  شاعیر و نووسەرانی کورد، کەسایەتی ئاینی و زانا و مەلای ئاینی ئیسلام بوون. کە ڕۆلێکی دیار و بەرچاویان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتیمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی لە بەیەکەوەژیانی ئاینی لەهەرێمی کوردستاندا هەبووە. 

 
 
 

ئەمڕۆ بەردی بناغەی پەیمانگای ئەزهەر لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دانرا، پەیمانگەی ئەزهەر لە ساڵی 2008 لەشاری هەولێر کراوەتەوە و خوێندنی ناوەندیی و ئامادەیی تێدایە، ئێستا 308 قوتابی تێیدا دەخوێنێت، ئەو قوتابیانە بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا، لە وڵاتی میسر لە زانکۆی ئەزهەر درێژە بە خوێندنەکەیان دەدەن.

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق تەنیا ئەو پەیمانگایە کراوەیە کە لە زۆربەی وڵاتان پەیمانگای ئەزهەر هەیە.

سەبارەت بە پەیمانگای پێش نوێژ و وتار خوێنانیش، دووەم ساڵی دەرچوونیانە کە لە ساڵی 2022، دامەزراوە، خوێندن تێدا دوو ساڵە بابەتەکانی ئایینی، شەرعی، ئەکادیمی و لێبوردەیی و مافی مرۆڤی تێدا دەخوێندرێت. مەبەستی سەرەکیشان پێگەیاندنی وتار بێژی میانڕەوە لە هەرێمی کوردستان.

 

 

Fly Erbil Advertisment