جادووگه‌رێك: دڵم ده‌ڵێت تره‌مپ بچێته میسر تیرۆر ده‌كرێت

جادووگه‌رێك هۆشداری ده‌داته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌چێته میسر، كه به گوته‌ی ئه‌و، تیرۆر ده‌كرێت؛ ده‌شڵێت، له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی ده‌چێته میسر، دڵه‌خورپه‌یه‌تی و ترسێك ده‌وری داوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تیرۆكردنی.
یه‌كشه‌ممه، 12ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، ئۆری گیلیه‌ر، فاڵگره‌وه و جادووگه‌ری به ناووبانگی ئیسرائیلی – به‌ریتانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس)، نیگه‌رانی، دوودڵی و گومانی خۆی بۆ سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ میسر ده‌ربڕی و نووسیویه‌تی، تره‌مپ له‌وه‌ته‌ی گوتوویه‌تی ده‌چێته میسر، دڵه‌خورپه‌یه‌تی و ترس دایگرتووه.
ئۆری گیلیه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداری داوه‌ته تره‌مپ و گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر نه‌چی باشتره، گومانم له‌و سه‌ردانه‌ت هه‌یه، دڵم خورپه‌یه‌تی و پێم ده‌ڵێت، تره‌مپ ڕووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌نوه‌ر سادات، سه‌رۆكی پێشووتری میسر ده‌بێته‌وه و تیرۆر ده‌كرێت."
ئه‌و جادووگه‌ره ئیسرائیلی – به‌ریتانییه له درێژه‌ی هۆشدارییه‌كه‌یدا ڕووه و تره‌مپ گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌چیت، سه‌ر له خۆت مه‌شێوێنه، بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكت پاسه‌وانه‌كانت له‌گه‌ڵتدا بن، چاوكراوه به، ته‌نانه‌ت چاوت له‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كانیشت بێت، گومان له هه‌موو شتێك بكه، نه‌بادا له پڕ، پێت بخلیسكێت و بكه‌ویته داوی ناحه‌زانت.
ئۆری گیلیه‌ر ته‌مه‌ن 78 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، وه‌ك فاڵگره‌وه و جادووگه‌رێكی جیهانی ناسراوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، توانا و هه‌سته‌كانی ده‌رئاسا (خارق العادة)ـن.
بڕیار وایه تره‌مپ سه‌ردانی میسر بكات بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی غه‌ززه كه له شرم شه‌یخ به‌ڕێوه بچێت.