حەماس حەوت بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد

خاچی سووری نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس حەوت بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەستی تیمەکانی ڕێکخراوەکە کردووە.
دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەم 2025، خاجی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کاتژمێر 8:00 ئەم بەیانییە، حەوت بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە ئازاد کراون، وەرگرتووە. پشتر، حەماس ناوی 20 لەو بارمتانەی بڵاوکردەوە کە بە گوێرەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل، ئازاد دەکرێن.
بارمتەکان بریتین لە؛ ئەبراهام کۆبەرشتاین، ئەفیتار داڤید، یووسف حایم ئۆحانا، سیغیڤ کالفۆن، ئەفیناتان ئور، ئەلکانا بوحبوت، ماکسیم هیرکین، نەمروود کۆهین، مەتان چنگجاوەر، داڤید کۆنیو، ئیتان هۆرن، مەتان ئینگریست، ئیتان مۆر، زەیف بیرمان، غالی بیرمان، عومری میران، ئەلۆن ئۆهل، غای جەلبوغ دلال، ڕۆم براسلاڤیسکی، ئەریل کۆنیۆ .
بە گوێرەی نەخشەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەدا، ئیسرائیل 250 زیندانیی ئەمنیی فەڵەستینی و هەزار و 700 فەڵەستینی دیکە ئازاد دەکات و لە بەرانبەردا، بزووتنەوەی حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکات.