"لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر 3 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كه‌ركووك گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن"
یاسای هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گفتوگۆ له باره‌ی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه.
ئه‌ندامی كوردیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "دانا جه‌زا" له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24" ئاشكرایكرد، لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌كی "مه‌بده‌ئی" له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه‌ركووك بكرێته (3) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی زۆر ناكۆك و نه‌یاری ئه‌و دابه‌شكردنه‌یه، توركمانه‌كانن، كه پێیان وایه به‌و هۆیه‌وه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وان لێی نیشته‌جێن له رووی جوگرافییه‌وه په‌رش و بڵاون.
"دانا جه‌زا" روونیكرده‌وه، كورد له كه‌ركووك به تایبه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێكی كورد له سنووری ئه‌و پارێزگایه نه‌فه‌وتێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م سیستمی فره بازنه‌ییه‌ی هه‌ڵبژاردن، به زیان بۆ كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نه بچووكه‌كان ده‌شكێته‌وه. چونكه ره‌نگه ده‌نگه‌كانیان په‌رت و بڵاو بن و نه‌توانن ده‌نگی پێویست كۆبكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لایه‌نه گه‌وره‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی خاوه‌ن رێكخستنی تۆكمه‌ن زیاتر سوودمه‌ندن له‌و سیستمه و به هۆی گه‌وره‌ییان و رێكخراوه‌ییان ده‌توانن كاندیده‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئاستی ده‌رچوون.
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، "عه‌بدولحسێن هینداوی" راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "مسته‌فا كازمی" رایگه‌یاند، تا ئێستا (230) كیان و لایه‌نی سیاسیی ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق.
ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی گوتیشی: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ركه‌وتوو بوو له چه‌سپاندنی سیستمی فره بازنه‌یی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراقدا.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دانیشتنی ژماره (15)ی له‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان ده‌ستپێكرد.
په‌یامنێری "كوردستان24"، له به‌غدا رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "حه‌سه‌ن كه‌عبی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و (170) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێیدا ئاماده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردستان24" كه‌وتووه، هاتووه: "له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".