سبه‌ی ئه‌نجامی زانکۆلاین ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئۆکتۆبەری 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، لە لێدوانێکیدا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سبەی سێشممه ڕێکه‌وتی (14ـی ئۆکتۆبەری 2025، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانکۆ و په‌یمانگه‌کان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ڕاشیگەیاند، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ده‌ستده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦).