له‌گوندێكی ده‌ڤه‌ری برادۆست گۆڕێکی بە کۆمەڵ دەدۆزرێتەوە
لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جووتیارێک لە کاتی کێڵانی زەویی، گۆڕێکی بە کۆمەڵی دۆزینەوە، تیمی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران پشکنینیان کردووە و دەرکەوتووە گۆڕەکە ڕیشەیەکی شوێنەواریی و مێژوویی هەیە.
لە سنوری شارۆچكه‌ی سیده‌كان جووتیارێك له كاتی كێڵانی زه‌ویه‌كه‌یدا، گاسنی تراکتۆرەکەی لە به‌ردێك گیری کردووە و كونێكی شێوەی بیرئاسا ده‌ركه‌وتووە، دوای بینینی دیمه‌نه‌كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و شوێنه‌واری سۆرانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه، پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، شوێنەکە گۆڕیكی به كۆمه‌ڵه و مێژووه‌كه‌ی بۆ چاخی ئاسن ده‌گه‌ڕیته‌وه، ئەمەش بە دۆزینەوەیەکی نوێی بواری شوێنه‌وار دادەنرێت کە له پێشدا وێنه‌ی نه‌بووه.
د. عه‌بدولوه‌هاب سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەو گلێنانەی کە لەگەڵیان نێژراوە، بە گوێرەی فۆرمی گلێنەکان مێژووی بۆ ساڵانی 500-700 پیش زایین.
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران ئاماژەشی دا، لەو سەردەمەدا وا باو بووە کە ئاو و خۆراک و تەنانەت بۆنێکی خۆشیش لەنێو ئەو جۆرە گلێنانە دادەنرا و پیشکەش بە مردووەکە دەکرا و باوەڕیان بە دنیای دوای مردن هەبوو.
بەر لە گەیشتی تیمی شوێنەوار گۆڕەکە دەستکاری کراوە، ئەمە گرفتێکی هەمیشەیی شوێنەوار ناسانە و زۆرینەی کات ئەم شێواندنانە هەندێک نهێنی بۆ هەمیشە ون دەکەن.
د.عەبدولوەهاب لەو بارەیەوە گوتی، ئەگەر نەشێوێندرابان دەمانتوانی بیر و باوەڕی نێژراوەکانمان بزانیبوایە، لە ڕێگەی ئەوەی کە ڕووی مردووەکە لە چ لایەک بووە و هەروەها شێوازی ناشتنەکەشی.
گاسنی جووتکردنی کرێکارێک بووەتە هەڵدانەوەی چەند پەڕەیەکی دیکەی مێژووی دێرینی کوردستان.
جه‌لال عوزێر، ئەو جووتیارەی لە کاتی هەڵکنینی زەوییەکەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی دۆزیوەتەوە گوتی، لە کاتی هەڵکنینی زەوییەکەم بینیم کە بەربەستێک هاتە ڕێم و دواتر بە وردی سەیرم کرد بینیم کە کۆمەڵێک بەردن لەسەر یەکتر ڕێکخراون، هەر زوو ئاسایشمان لێ ئاگادار کردەوە و تیمی شوێنەوار هاتن و پشکنینیان بۆ شوێنەکە کرد.
له پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كانی نێو گۆڕه‌كه‌دا، یازده ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤ و ئێسكه‌په‌یكه‌ری ئه‌سپێك هه‌یه، له‌گه‌ڵ دوو گۆزه‌ی گلێنه‌یی، مێژووه‌كه‌ی بۆ دوو هه‌زار و 500 ساڵ و چاخی ئاسن ده‌گه‌ڕیته‌وه، بڕیاریش وایه له‌داهاتوودا تیمێكی هاوبه‌ش له‌شاره‌زایانی ناوخۆیی و بیانی كاری پشكنینی بۆ بكه‌ن.
زانیاریەسەرەتاییەکان دەریدەخەن، ئێرە دۆزینەوەیەکی نوێی بواری شوێنەوارە و پێشتر هاوشێوەی نەدۆزراوەتەوە، بۆیە دەکرێت ئەم دۆزینەویە وەڵامی زۆر پرسیاری نەزانراوی شوێنەوارناسان لە مێژووی مرۆڤایەتی بداتەوە.
