سەرۆكی پەرلەمان تكایەك لە پەرلەمانتاران دەكات
"تائێستا زیاتر لە 20 پەرلەمانتار تووشی كۆرۆنا بوونە"
K24 – ھەولێر
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی پەرلەمان تكای لە پەرلەمانتاران كرد كە دەمامك ببەستن، راشیگەیاند، تائێستا زیاتر لە 20 پەرلەمانتار تووشی كۆرۆنا بوونە.
د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرەتای دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، رووی كردە پەرلەمانتاران و گوتی: "تكایە دەمامك بەكاربێنن، ھۆڵەكە بچووكە و چەند كاتژمێرێك پێكەوە دەمێنینەوە".
سەرۆكی پەرلەمان، گوتیشی: "تائێستا زیاتر لە 20 پەرلەمانتار تووشی كۆرۆنا بوونە".
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەسیپێكرد و بەگوێرەی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبوونەوەكە تایبەتە بەم پرسانە:..
1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2ـ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.