ئومێد خۆشناو: ئه‌وانه‌ی یاری به سۆز و عاتیفه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن جگه له ئامانجێكی سیاسی هیچ پێناسه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت
ئومێد خۆشناو: په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی په‌سه‌ند كرد
K24- هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 81 په‌رله‌مانتار ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كران، كه له دانیشتنه 10 كاتژمێرییه‌كه‌ی 5ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان درانه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای ته‌واوبوونی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه له راستییه‌وه دوورن، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا ناپه‌یڕه‌وی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی تا ئێستا فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان نه‌یانتوانی له رێگه‌ی گفتوگۆوه بۆ په‌سه‌ندكدرنی وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌ت له‌نێوان خۆیان بگه‌نه رێكه‌وتن، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه یه‌كلایی كرایه‌وه و له كۆی 92 په‌رله‌مانتاری ئاماده له دانیشتنه‌كه‌دا، وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌ت به ده‌نگی 81 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كران.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌هیچ كاتێك ناكرێت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه كه‌مینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان پێكده‌هێنن، رای خۆیان به‌سه‌ر رای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا بسه‌پێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له 5ی ئه‌م مانگه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر له دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده بوو و گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه گه‌رمه‌كان كرا و وه‌ڵامی روون به په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی لێبڕینی مووچه و قه‌یرانی دارایی درایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی دارایی و لێبڕینی مووچه له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2014ـه‌وه تا ئێستا له نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم كۆسپ و كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی یاری به سۆز و عاتیفه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن، جگه له ئامانجێكی سیاسی هیچ پێناسه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت و خه‌می خه‌ڵكیان نییه و ئه‌و ژمارانه‌ش كه له لێدوانه‌كانیاندا فڕێده‌ده‌نه به‌رده‌م میدیاكان، هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه.
گوتیشی: ئێمه رێز له رای ئۆپۆزسیۆن ده‌گرین، هیوادارین ئه‌وانیش رێز له رای زۆرینه بگرن، چونكه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
ئومێد خۆشناو دووپاتیشی كرده‌وه، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان زۆر یاسایی په‌یڕه‌وانه به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دانیشتنێكی ناپه‌یڕه‌وی بووه، راست ناكه‌ن و ده‌یانه‌وێت به شێواندنی به‌شێك له راستییه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان چه‌واشه بكه‌ن.
H.B