ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە بەرازیل هەرای ناوەتەوە و رەنگە زیندانی بکرێت

ڤینیسیۆس بە درێسی هەڵبژاردەی بەرازیل
ڤینیسیۆس بە درێسی هەڵبژاردەی بەرازیل

بەهۆی ئاهەنگێکەوە لە بەرازیل سکاڵا لەسەر ڤینیسیۆس تۆمار دەکرێت و رەنگە بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی بکرێت.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ رۆژی لەدایکبوونی ئاهەنگێکی گەورەی لە بەرازیل سازکردووە و تێیدا یارییە ئاگرینەکانی هەڵداوە، بەهۆیەوە دراوسێکانی بێزاربوون و سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە.

بەپێی هەواڵێکی مارکای ئیسپانی، پۆلیس لە نیوەی ئاهەنگەکە دەستوەردانی کردووە و ڤینیسیۆسی ناچارکردووە، دەنگی میوزیك و گۆرانییەکان کەمبکاتەوە، یاریزانە بەرازیلییەکە سەرەتا بە قسەی پۆلیسی کردووە، بەڵام کاتێك رۆیشتوون جارێکی دیکە دەنگەکەی بەرزکردووەتەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەداوە: ئاهەنگەکەی ڤینیسۆس زۆر گەورە بووە و نزیکەی 500 کەسی بانگهێشت کردووە، تێیدا یاریی ئاگرینی زۆر، میوزیك و گۆرانی دەنگ بەرز  هەبووە، بەهۆیەوە دراوسێکانی بێزاربوون و پەنایان بۆ دادگا بردووە.

مارکا ئەوەی خستووەتەڕوو: بەپێی تایبەتمەندی سکاڵاکە ئەگەری هەیە ڤینیسیۆس لە 15 رۆژ بۆ سێ مانگ سزا زیندانی بکرێت، یان سزای ماددی بدرێت.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment