نوێترین ئاماری تایبه‌ت به كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا
25 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
دهۆك به مردنی (8) كه‌س و هه‌ولێر به تووشبوونی (427) كه‌سی دیكه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پێشه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌ندراوی ژماره (247)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی تایبه‌ت به كۆرۆنادا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له (24) كاتژمێری رابردوودا (6375) پشكنینی نوێ كراون. زۆرترینیان له هه‌ولێر بووه، كه (2250) پشكنین بووه و كه‌مترینیان له هه‌ڵه‌بجه بووه، كه (67) پشكنینه.
له‌و پشكنینانه ده‌ركه‌وتووه (1002) كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون. هه‌ولێر (427)، دهۆك (331)، سلێمانی (163)، گه‌رمیان (38) و هه‌ڵه‌بجه (32) و راپه‌ڕین (11) حاڵه‌ت تۆمار كراوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه (532) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه. هاوكات له (24) كاتژمێری رابردوودا (25) هاووڵاتی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌وانه (8) دهۆك، (7) هه‌ولێر، (7) سلێمانی و یه‌ك حاڵه‌تیش له هه‌ریه‌ك له هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین تۆمار كراوه.