عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

عومرەکارێکی کوردی دانیشتووی شارەدێی بەردەڕەش لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەرتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حه‌مادی عه‌لی محه‌ممه‌د، عومره‌كارێكی شاره‌دێی بشیریانی سه‌ر به به‌رده‌ڕه‌شه و تەمەنی 87 ساڵ، ئەمڕۆ له شاری مه‌دینه له سعوودیه كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشه هه‌ر له‌و شاره بە خاک بسپێردرێت.
گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، به به‌رده‌وامی پەیوەندییان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره هه‌یه ئه‌وانه‌ی گه‌شتی عومره بۆ هاووڵاتیان رێك ده‌خه‌ن و ئاماده‌یی خۆشییان نیشان داوه بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك كه له شاری مه‌دینه پێویست بێت.
گوتیشی : خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌مان ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چی زووه مامه‌ڵه‌كانی ئه‌و عومره‌كاره ته‌واو بكرێت له‌وێ به خاك بسپێردرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا، 11 عومرەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە.