ترەمپ دوادەرفەت به حهماس دهدات

سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: دەرفەتێکی کەم بە بزووتنەوەی حەماس دەدات بۆ ڕێزگرتن لە ڕێکەوتننامەی ئاگربەستی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل؛ هاوكات هەڕەشەی لەناوبردنی بزووتنەوەکەی کرد ئەگەر به جێبەجێكردنی ڕێککەوتننامەکە پابهند نهبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمهریكا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، لە کاتی پێشوازیکردنی لە ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا گوتی: گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ حەماس کە دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی ڕەفتاریان زۆر باش دەبێت، ئەگەر نا، ئێمە لەناویان دەبەین ئەگەر ناچار بین..'"
لێدوانەکانی ترەمپ لە کاتێکدا هات کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشەکانی دوێنێ یەکشەممە، هەڕەشەی تێکدانی ئاگربەستەکەی کرد کە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بە نێوەندگیریی سەرۆکی ئەمەریکا واژۆ کرا.
ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە، هێزەکانی ئەمەریکا بەشداریی شەڕی دژی حەماس ناکەن. گوتیشی: ئیسرائیل ئامادەیە لە ماوەی دوو خولەکدا بچێتە نێو غەززە ئەگەر داوای لێبکەین.
گوتیشی: تا ئێستا ئەوەمان نەگوتووە، دەرفەتێکی بچووکیان پێ دەدەین و هیوادارین توندوتیژی کەمتر بێت، بەڵام ئێستا وەک دەزانن، ئەوان خەڵکانێکی توندڕەون.