لە کارکەوتنی خزمەتگوزاریی وێبی ئەمازۆن زیانی سەدان ملیار دۆلاری ههبووه

دووشەممه، 20ـی تشرینی یهكهمی 2025، خزمەتگوزارییەکانی وێبی ئەمازۆن (AWS) لەکار کەوتن و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشاوه یان گهشتهكانیان دواكهوت؛ هاوكات بانک، دامەزراوە داراییەکان و پێگە ئەلکترۆنییەکانیش ڕووبەڕووی کێشەی ئهلیكترۆنی بوونهوه.
بەگوێرەی کۆمپانیای ئەمازۆن، کێشەکە لەو سیستەمە سەرچاوەی گرتووە کە چاودێریی لۆدی سەر تۆڕی ئەمازۆن دەکات. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە داوە، توانیویانە کێشەکە دیاریی بکەن و تیمەکان کار لەسەر چاککردنەوەی دەکەن. هەرچەندە بۆ ماوەیەک کێشەکە لای هەندێ کۆمپانیا کە ئەو خزمەتگوزارییە بەکار دەهێنن بەگەڕ کەوتووەتهوه، بەڵام هەر زوو خزمەتگوزارییەکە لەکار کەوتووهتهوه.
تاوەکوو ئێستا دەیان هەزار کەس ریپۆرتیان لە بوونی گرفت لە بەکارهێنانی پێگە ئەلکترۆنییەکان داوە، لەوانە بەکارهێنەرانی ئهمازۆن، گووگڵ، سناپچات، فەیسبووک و ڤێنمۆ.
خزمەتگوزاریی وێبی ئەمازۆن بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئەمهریکا و چەندین وڵاتی دیکە بەکار دێت، لەنێویاندا بۆ مەبەستی بازرگانی.
مەهدی داوودی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کاچپۆینت بۆ چاودێریی ئینتەرنێت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زیانی پەککەوتنی خزمەتگوزارییەکە سەدان ملیار دۆلارە.
داوودی پێی وایە، لەکارکەوتنی خزمەتگوزاری وێبی ئەمازۆن ڕاستی ئاڵۆزی و هەستیاری تۆڕی ئینتەرنێت دەردەخات.