ڤیدیۆ.. ساتی ده‌رهێنانی ژنێك له ژێر داروپه‌ردووی شوققه‌كه‌ی كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی ئیزمیر وێران بووه
به سه‌لامه‌تی هێنرایه ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ده‌یلی ستاری توركی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ژنێكی بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر، شوققه‌كه‌ی وێران بووه و ئه‌ویش له ژێر داروپه‌ردوودا گیری خواردبوو.
دوای رزگاركردنیشی، ده‌ركه‌وت ژنه‌كه هیچ ئازارێكی پێ نه‌گه‌یشتووه، ته‌نیا تۆزوخۆڵ له‌سه‌ر جه‌سته و رووخساری نیشتووه، ئه‌ویش به‌هۆی له ژێر داروپهردووهكهدا به‌جێماوه.
تیمی رزگاركه‌ره‌كه‌ش كه خۆبه‌خشن، ده‌ستی ژنه‌كه ده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه. به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر، كه به 7 پله‌ی رێخته‌ر ده‌ستنیشان كراوه، 30 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.