ئەمەریکا هێرشی کردە سەر کەشتییەکی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی ئۆکتۆبەری 2025، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا، ڕایگەیاند بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆک ترەمپ، وەزارەتی جەنگی هێرشێکی کوشندەی دیکەی کردووەتە سەر کەشتییەک کە لەلایەن ڕێکخراوێکی دیاریکراوەوە (DTO) بەڕێوەدەبرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو کەسانە لە هێرشەکەدا کوژران، سەرقاڵی بازرگانیکردن بوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن."
کەشتییەکە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکاوە ناسرابوو کە لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کە ماددە هۆشبەری هەڵگرتبوو.
لە ئەنجامی هێرشەکە هەر سێ قاچاخچییەکەی سەر کەشتییەکە کوژران.
وەزیری جەنگی پەیامێکی هۆشداریی توندی دا و گوتی: "ئەم هێرشانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەردەوام دەبن. ئەمانە تەنیا گوازەرەوەی ماددە هۆشبەرەکان نین، بەڵکو تیرۆریستی ماددە هۆشبەرەکانن کە مردن و وێرانکاری بۆ شارەکانمان دەهێنن. بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە دەستی یاسا ڕزگاریان نابێت. دەیاندۆزینەوە و لەناویان دەبەین، تا ئەو کاتەی هەڕەشە لەسەر گەلی ئەمەریکا بە تەواوی لەنێودەبرێت."
پێشتر 4ـی ئۆکتۆبەری 2025، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر بەلەمێکی گومانلێکراوی قاچاخچییەتی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا، کە بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئەندامانی ماددە هۆشبەرەکانی بە "گرووپانی لە یاسا دەرچوو" ناساند و پشتڕاستی کردەوە ئەمەریکا لەگەڵیاندا سەرقاڵی "ململانێیەکی چەکداری" بووە. هێگسێت وردەکاری زیاتری سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا نەکرد.
Today, at the direction of President Trump, the Department of War carried out yet another lethal kinetic strike on a vessel operated by a Designated Terrorist Organization (DTO). Yet again, the now-deceased terrorists were engaged in narco-trafficking in the Eastern Pacific.
— Secretary of War Pete Hegseth (@SecWar) October 23, 2025
The… pic.twitter.com/PEaKmakivD