هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازیی زەوی وەردەگرن

دابەشکردنی زەوی
دابەشکردنی زەوی

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەەکرێت.

لەوبارەوە کارزان هادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیی ئەنجامبدرێت.بەڵام هێشتا کارەکان تەواو نەبوون.

کارزان هادی گوتیشی: بەدڵنیاییەوە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی، تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت و زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەکرێت.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا پێنج هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، گوتیشی: لە قۆناغەکانی یەکەم و دوومەدا 17 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە.

دەشڵێت: تاوەکوو هەموو فەرمانبەرانی شایستە زەوی وەردەگرن، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی دەبێت.

 

 

 
Fly Erbil Advertisment