سەرۆک وەزیران داوایەک لە مامۆستایانی ئایینی و ڕۆشنبیران دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە؛ ڕایگەیاند "من داوایەكیشم هەیە لە هەموو خوشك و برایانی خۆشەویست، لە قوتابخانەكان، بە تایبەتی لە مامۆستایانی ئایینی، لە ڕۆشنبیران كە ڕێنماییمان بكەن، ئامۆژگاریمان بكەن، بۆ ئەوەی ئاو بەفیڕۆ نەدرێ، دەست بە ئاوەوە بگرین، نیعمەتێكی گەورەیە، بەڵام با بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگرین، ئێمە بێگومان دەتوانین زۆر زۆر وڵاتەكەمان خۆشتر بكەین، ئەگەر بزانین چۆن سوود لەو نیعمەتە وەربگرین كە خوا پێی بەخشیوین. بابەتی هۆشیاركردنەوە بابەتێكی گرنگە، داوا دەكەم نەك تەنیا بابەتی ئاو، بەڵكوو ژینگەپارێزی بە شێوەیەكی گشتی با ببێتە كولتوورێك هەموومان پێیەوە پابەند بین."