چارەنووسی یاریزانە پێکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ یەکلایی بووەوە

یەکشەممە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەکەن؟

چارەنووسی یاریزانە پێکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ یەکلایی بووەوە، سەرجەمیان بۆ یاریی یەکشەممە بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە دەبن.

ئەلبیرتۆ پێرێرۆ رۆژنامەنووسی وەرزشی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە دانی کارڤاخال، دین هاوسن، ئالێکساندەر ئارنۆڵد، راول ئاسێنسیۆ و دانی سێبایۆس بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادەن و دەستەی پزیشکی ریال مەدرید گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکردوون و بۆ یارییەکەی یەکشەممە ەل سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بەردەستن، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە چابی ئاڵۆنسۆ بۆ کلاسیکۆ بانگهێشتیان دەکات یاخود نا.

راول ئاسێنسیۆ شەوی رابردوو لە یاریی بەرامبەر یوڤێنتوس ئازاری پێگەیشت، بەڵام رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی رایگەیاندووە ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە سەلامەتە و هیچ پێکانێکی نییە و بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە دەبێت، کە یەکشەممە ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتژمیر 18:15 لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.

سێرخیۆ کیرانتی رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاندووە، بەهۆی پێکانەوە تەنیا ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر و داڤید ئالابا بۆ یاریی کلاسیکۆ بەردەست نابن.

ئەمڕۆ چابی ئاڵۆنسۆ پشووی بە یاریزانانی ریال مەدرید داوە و مەشق و راهێنان ناکەن، سبەی نیوەڕۆ دەگەڕێنەوە راهێنانەکان بۆ ئەوەی خۆیان بۆ یاریی یەکشەممە ئامادە بکەن.

 
 
Fly Erbil Advertisment