مەسرور بارزانی: پرۆژەکانمان وەبەرهێنانن لە پێناو خۆشگوزەرانی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەسەرکردنەوەی هەردوو پڕۆژەی دووسایدەکانی (هەولێر - کۆیە) و (کەسنەزان - گۆمەسپان) گوتی: پرۆژەکانمان وەبەرهێنان لە پێناو خۆشگوزەرانی و پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان.

پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: ئەمڕۆ هەردوو پرۆژەی دووسایدەکانی (هەولێر - کۆیە) و (کەسنەزان - گۆمەسپان)ـم بەسەر کردەوە کە بە کۆی گشتی 52 کیلۆمەتر دەبن.

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: ئەم پرۆژانە شارەکانمان زیاتر بەیەکەوە دەبەستنەوە و وەبەرهێنانن لە پێناو خۆشگوزەرانی و پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییانمان.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment