حکوومەتی هەرێمی کوردستان 41 پۆند و بەنداوی لە ئاکرێ دروست کردووە

وەرزی پاییزە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیون، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئاودانی ڕەز و باخەکان بەردەوامە.

وەکوو جووتیارێك ئاماژەی پێدەکات، لەناو ئەم وشکەساڵییەی هەیە، ئەگەر بەنداوی گوندەكه‌ی نەبووایه‌، چەم و ڕەزەکان هەموویان وشک دەبوون، هەر بۆیە سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

فەوزی تەها، جووتیاری گوندی ڕه‌ئسوله‌عه‌ین له‌ سنووری ئاكرێ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەگەر ئەم بەنداوە لە گوندەکەمان نەبووایه‌، ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە، چەم و دار و باخەکانی وشک دەبوون، سوودێکی زۆرمان لەم بەنداوە کردووە، بۆ کاروباری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری.

 لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، 41 پۆند و بەنداو دروست کراون.

ئەم پۆند و بەنداوانە، بە ڕێژەییەکی زۆر سوودی بە جووتیاران گەیاندووە و دەیان دۆنم زەوی ڕەز و باخیان ئاو داوە.

ساڵح محەممەد، جووتیارێكی دیكه‌ی گونده‌كه‌ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە ئەم بەنداوەی دروست کردووە، ژمارەیەکی زۆری دارو باخچەکانمان بەهۆیەوە ئاوداوە و زیاتر لە 100 هەزار بنەدار سوودی لێ وەرگرتووە، هەروەها زیاتر لە ملیۆنەک دووجا ئاویی ساڵێک بەرهەمە کشتوکاڵییەکان پێ ئاو دەدەین و بەرهەمەکانی ئێمە زیاتر زەیتوون و فستەق و هەنار و هەنجیرن.

 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment