ڕوبیۆ بە مەبەستی چاودێریکردنی پلانی ئاشتی له‌ ئیسرائیلە

مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە شاری تەلئەڤیڤ و بڕیارە دواتر لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات بە مەبەستی بەردەوامیدان بە چاودێریکردنی پلانی ئاشتی لە غەززە و هەروەها چۆنیەتی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربه‌سته‌كه‌.

هەروەها پێشتریش دۆناڵد ترەمپ،  سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ئیسرائیلی کردبوو و لە شرم شێخ لەگەڵ سه‌رۆكانی قەتەر، تورکیا و میسر ڕێککەوتنی ئاشتییان لە بارەی غەززە واژۆ کرد. دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپیش، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە سەردانی ئیسرائیلی کرد.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سێیەم بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەیە سەردانی ئیسرائیل ده‌کات بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لە غەززە.

 
 
Fly Erbil Advertisment